سەرەتا

چاوپێکەوتنی (پۆڵەتیك پرێس) لەگەڵ ئارام جەمال سەبارەت بە چەند پرسێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان

لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەدا لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس ئارام جەمال توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن بە وردی تیشك دەخاتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ئەگەر و گریمانانەی لە دەرەنجامی (ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی) پرۆسەكە دەكەونەوە، باس لەوەش دەكات ئەگەر هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت تەرازووی هێز گۆڕانی گەورەی بەسەردا دێت. بە بۆچوونی ئارام جەمال جگە... Continue Reading →

دیدارەکانی پەیمانگە لە دەزگاکانی راگەیاندندا

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە لەسەر دیدار و چاوپێکەوتنەکانی و لە میانەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەخوازێت بۆچوونەکانی خۆی بگەیەنێتە زۆرترین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی بواری هەڵبژاردن سەبارەت بە بەربەستەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن.. لە سەرەکیترین ئەو پرسانەی کە ئەندامانی پەیمانگە داکۆکی لێدەکەن بریتین لەمەانەی خوارەوە: - یاسای هەڵبژاردنی... Continue Reading →

جیاوازیی ئەنجامەکانی حزبە کوردییەکان لەنێوان دوو هەڵبژاردندا

ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵدەدات ئەوە بخاتەڕوو کە لە دوا هەڵبژاردنی عێراقدا حزبە کوردییەکان لە سنوری هەریەک لەو پارێزگایانەی هەرێمی کوردستاندا چەند دەنگیان هێناوە و رێژەی دەنگدانیان تێدا چەند بووە بۆ ئەوەی دەرگای بەراوردکاری بکاتەوە لەگەڵ ئەنجامەکانی دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا (2018)، بەمەش راپۆرتەکە وەڵامی ئەم دوو پرسیارەی خوارەوەمان دەستدەخات سەبارەت بەوەی کە : ئایا ژمارەی ئەو... Continue Reading →

پەیمانگە پەیپەری کۆتای پێکهاتەکانی راگەیاند

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژی ١٦-١١-٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ئارام جەمال ناوەڕۆکی پەیپەرێکی دیکەی سیاسەتە گشتییەکانی لە ژێر ناونیشانی (رێگەچارەی قەیرانی نوێنەرایەتی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستاندا) بۆ رای گشتی خستەڕوو. ئەم پەیپەرە لە میانەی خستنەڕووی سێ رێگەچارە بۆ قەیرانی نوێنەرایەتی کورسی کۆتای پێکهاتەکان، بەو دەرەنجامە گەیشتووە کە ئەگەر چاکسازی لەو... Continue Reading →

پەیپەری قەیرانی نوێنەرایەتی کۆتای پێكهاتەكان رێگەچارەی نوێ دەخاتەڕوو

ئەم پەیپەرە بەو دەرەنجامە دەستپێدەکات کە تەنها بوونی ژمارەیەک لە نوێنەرانی پێكهاتەكان لە پەرلەماندا هەموو مەسەلەکە نییە بەڵکو لەوە گرنگتر ئەوەیە کە چۆن و بە چ شێوازێک ئەو نوێنەرانەی پێکهاتەکان هەڵدەبژێردرێن؟! لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردسدتاندا،(یازدە- 11) كورسی بۆ سێ پێكهاتەی نەتەوەیی(كلدۆ سریان‌و ئاشووری، توركمان‌و ئەرمەن) تەرخانکراوە، ئەمەش بە دیوێكدا هەنگاوێكی پۆزەتیڤە بەڵام بە دیوەكەی... Continue Reading →

ئەوەی دەمانەوێت لەبارەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی سویدەوە بیزانین

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (11 ئەیلول 2022) سێ هەڵبژاردن لە سوید بەڕێوەچوو (پەرلەمان، هەرێمەکان، شارەوانیەکان)، کە تێیدا 7 ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، بە بەشداری  6 هەزار کاندید بۆ بردنەوەی 349 کورسی پەرلەمانى ئەو وڵاتە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو (2022-2026). ئەوەی نەخشەی هەڵبژاردنەکەی ئەمجارەی گۆڕی ئەوەبوو کە پارتی سۆشیال دیموکرات نەیتوانی (175)... Continue Reading →

هەڵسەنگاندنی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان..

رۆژی شەممە رێکەوتی 27-08-2022 لە هۆڵی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن, ئارام جەمال سیمینارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان ژمارە 11ی ساڵی 2010). لە سەرەتای سیمینارەکەدا نامۆ غەریب سەرۆکی رێکخراوی ئیرۆ بۆ گەشەپێدانی جڤاکی باسی لە ناوەڕۆکی پرۆژەکە و گرنگی پێداچوونەوە بە یاسای رێکخستنی خۆپیشانداندا کرد و دواتر ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ... Continue Reading →

سیمینارێک لەبارەی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 30-08-2022 لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو لە سلێمانی، ئارام جەمال راهێنەر و ئەندامی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو وەک رێگەچارەیەکی مامناوەند لە نێوان یەکبازنەیی و فرەبازنەیی)دا پێشکەس بە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد، کە لە شآر و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون.... Continue Reading →

پەیمانگە سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی راگەیاند

رۆژی 23-08-2022 پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە بەرچاوی ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانەوە ناوەڕۆکی ئەو پێشنیارنامەیەی خستەڕوو کە تێیدا جەخت لەسەر پیادەکردنی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی هاوتەریب دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بە سیستمێکی گونجاوی دەزانێت. لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئارام جەمال وەک ئامادەکاری ئەو پێشنیارنامەیە تیشکی خستە سەر جۆرەکانی ئەو بازنانەی کە... Continue Reading →

لەنێوان یەکبازنەیی و فرەبازەییدا، پەیمانگە رێگەچارەیەکی نوێ دەخاتەڕوو

لە ئێستادا یەکێک لە گرێکوێرەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. پرسی (یەک بازنەیی) و (فرە بازنەیی)یە، ئەم پێشنیارنامەیە سیستمێکی هەڵبژاردنی خستۆتەڕوو، کە هەردوو جۆری بازنەکە لەخۆدەگرێت، کە ئەویش سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریبی تێکەڵاوە، کە زادەی موتوربەكردنی هەردوو سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی‌و سیستمی هەڵبژاردنی فرەیی/ زۆرینەیە. سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو هەردوو جۆری (یەک بازنەیی) و (فرەبازنەیی)... Continue Reading →

پارێزەرانی رانیە گفتوگۆی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن دەکەن

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی21-07-2022، ئارام جەمال نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژووری پارێزەرانی رانیە سەبارەت بە (چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) بۆ ژمارەیەک لە پارێزەرانی دەڤەری راپەڕین پێشکەشکرد.. لە میانەی روونکردنەوەو توێکاری بۆ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢) ، ئارام جەمال تیشکی خستە سەر ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە ئەم یاسایە... Continue Reading →

دۆخی پارتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیادا

لە تورکیادا دوو هاوپەیمانێتی نەیار بە یەکتر هەیە، کە دەکەونە کێبڕکێیەکی توندەوە لەپێناو بردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (٢٠٢٣)دا ئەنجامبدرێت. بەرەی دەسەڵات پێکهاتووە لە هەردوو پارتی (ئەکەپە ) بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) بە سەرۆکایەتی دەولەت باخچەلی، لە بەرامبەریشدا بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن هەیە،... Continue Reading →

کۆنفرانسێک لەبارەی کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکانەوە بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە رێکەوتی 02-07-2022 لە هەولێری پایتەخت، ئارام جەمال وەک نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەشداریکرد لە کۆنفرانسی پێکهاتە نەتەوەییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن تۆڕی هاوپەیمانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی عێراقەوە رێکخرابوو. جێی ئاماژەیە ئەندامانی (تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان) بەشدارییەکی بەرچاو و کاریگەریان لە چالاکییەکەدا هەبوو، لەو میانەیەدا ئارام جەمال راشکاوانە جەختی... Continue Reading →

نەخشەڕێی گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا

رۆژی ٢٦-٦-٢٠٢٢ لە هۆڵی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی، ئارام جەمال راهێنەر و دیزاینەری سیستمەکانی هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (بەرەو داڕشتنی ستراتیژێک لەپێناو گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا) پێشکەشکرد. لە سەرەتای باسەکەیدا ئارام جەمال تیشکی خستە سەر چەمکی کۆتا و جۆرەکانی و کۆتای پێکهاتەکان و کۆتای ژنان و هۆکارەکانی پشت بەکارهێنانی و دەقنوسکردنی لە یاسای... Continue Reading →

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑