کۆنگرەی هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق 2021

رۆژی ٢٥-١٢-٢٠٢١ نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن ئارام جەمال بە شداری لە کۆنگرەی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا کرد، کە لە ئوتێل شیراتۆنی هەولێر سازدرا. کۆنگرەکە لەژێر دروشمی “هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف و سەرکەوتوو” بەڕێوەچوو. لە کۆنگرەکەدا کەسانی خاوەن بەرژەوەندی لەسەر ئاستی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق و شارەزایانی هەڵبژاردن و نوێنەرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردنەوە بەشداربوون.. پلانکاری کۆنگرەکە دابەشکرابوو بەسەر چەند تەوەرەیەکدا: وەک ژینگەی یاسادانان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراقدا، پرسی پێکهاتەکان و کۆتای ئافرەتان، ئاسایشی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران و کارتی بایۆمەتری، چاودێرانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی، دەنگدانی تایبەت، …
پێویستە بوترێت کۆنگرەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی بەهێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و قووڵکردنەوەی دیموکراسیدا

بەڕێوەچوو. کە لەلایەن وەزارەت دەرەوەی نەرویژ – ئاژانسی نەرویژی بۆ هاوکاری و دەستەکی پەرەپێدان پاڵپشتیکراوە.

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: