نەخشەڕێی گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا

رۆژی ٢٦-٦-٢٠٢٢ لە هۆڵی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی، ئارام جەمال راهێنەر و دیزاینەری سیستمەکانی هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (بەرەو داڕشتنی ستراتیژێک لەپێناو گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا) پێشکەشکرد. لە سەرەتای باسەکەیدا ئارام جەمال تیشکی خستە سەر چەمکی کۆتا و جۆرەکانی و کۆتای پێکهاتەکان و کۆتای ژنان و هۆکارەکانی پشت بەکارهێنانی و دەقنوسکردنی لە یاسای هەڵبژاردنی ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی دنیا.

لەمیانی چالاکییەکەدا ناوبراو تیشکی خستە سەر گرنگی رۆڵ و کاریگەری  سیستمەکانی هەڵبژاردن لەسەر کۆتای ژنان و دەرەنجامەکانی لە رووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە و هەردوو یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یاسای نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی وەک دوو نموونە بۆ بەشداربووان خستەڕوو کە هەریەکەیان نوێنەرایەتی سیستمێکی هەڵبژاردن دەکەن، یەکەمیان سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و یاسای دووەمیش نوێنەرایەتی سیستمی هەڵبژاردنی زۆرینەی یەکدەنگی نەگوێزراوە دەکات، هاوکات لە رێگەی نیشاندانی سلایدەوە چەندین داتا و زانیاری پێویست سەبارەت بە ژمارەی ژنان لە خولەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراقدا بۆ بەشداربووانی سیمینارەکە خرایەڕوو کە مشت و مڕ و وتووێژێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

دەقی راپۆرتێک لەبارەی کۆتای ژنانەوە بخوێنەرەوە

وەڵامێک بنووسە

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out /  گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out /  گۆڕین )

Connecting to %s

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: