رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی21-07-2022، ئارام جەمال نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژووری پارێزەرانی رانیە سەبارەت بە (چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) بۆ ژمارەیەک لە پارێزەرانی دەڤەری راپەڕین پێشکەشکرد..
لە میانەی روونکردنەوەو توێکاری بۆ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢) ، ئارام جەمال تیشکی خستە سەر ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە ئەم یاسایە هەمواربکرێتەوە، لە نێویشیاندا سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی و لە درێژەی بۆچونەکانیدا ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی ئەنجامدانی هەڵسەنگانێکی سەرتاپاگیر هەیە بۆ یاسای هەڵبژاردن و دەرخستنی خەوشەکانی یاساکە دوای ئەوەی پێنج جار هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تاقیکردۆتەوە..
جێی ئاماژەیە چالاکییەکە بە شێوازی گفتوگۆی کراوە بەڕێوەچوو کە تێیدا پارێزەرانی بەشداربوو بۆچوون و پرسیار و بەدواداچوونەکانی خۆیان خستەڕوو..




وەڵامێک بنووسە