لە ئێستادا یەکێک لە گرێکوێرەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. پرسی (یەک بازنەیی) و (فرە بازنەیی)یە، ئەم پێشنیارنامەیە سیستمێکی هەڵبژاردنی خستۆتەڕوو، کە هەردوو جۆری بازنەکە لەخۆدەگرێت، کە ئەویش سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریبی تێکەڵاوە، کە زادەی موتوربەكردنی هەردوو سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەییو سیستمی هەڵبژاردنی فرەیی/ زۆرینەیە.
سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو هەردوو جۆری (یەک بازنەیی) و (فرەبازنەیی) تێدا جێگەدەبێتەوە، بەمەش ئەو گرێ و گۆڵە یەکلادەبێتەوە کە چەندین مانگە هێزە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەری رێکناکەون.
خێزانی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو لە دوو ئەندام پێکهاتووە:
١/ سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی هاوتەریب (Parallel system) .
٢/ سیستمی هەڵبژاردنی هاورێژەیی ئەندامێتی تێکەڵاو (MMP)
لەسەر ئاستی جیهان (30) وڵات پیادەی هەردوو جۆرەکەی سیستمی هەڵبژاردنی تێكەڵاو دەكەن، كە رێژەكەی دەكاتە (14%). لەو ژمارەیە (21) وڵاتیان پیادەی سیستمی تێکەڵاوی هاوتەریب دەکەن وەک (روسیا، ئەرمینیا، ئازەرباینجان، تایوان و…هتد)، هاوکات (9) وڵاتیش پیادەی سیستمی هاورێژەیی ئەندامێتی تێکەڵاو دەکەن وەک (ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، نیوزلەندا و فەنزوێلا … هتد).
وەڵامێک بنووسە