رۆژی شەممە رێکەوتی 27-08-2022 لە هۆڵی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن, ئارام جەمال سیمینارێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی یاسای رێکخستنی خۆپیشاندان ژمارە 11ی ساڵی 2010).
لە سەرەتای سیمینارەکەدا نامۆ غەریب سەرۆکی رێکخراوی ئیرۆ بۆ گەشەپێدانی جڤاکی باسی لە ناوەڕۆکی پرۆژەکە و گرنگی پێداچوونەوە بە یاسای رێکخستنی خۆپیشانداندا کرد و دواتر ئارام جەمال لە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن وێستگە و هۆکارەکانی پشت دەرچوواندنی یاساکەی بۆ ئامادەبووان خستەروو، لە ناویدا باسی لە رۆڵی ئەو رێکخراوە ناحکومیانە کرد کە هەر لە سەرەتاوە هەتا دوای دەرچوواندنی یاساکە هەڵمەتی داکۆکیکردنیان لەوە کرد کە یاسایەکی دیموکراسی و کراوە بۆ رێکخستنی خۆپیشاندان دەربچێت، لە بەرامبەریشدا خواستی خراپ و نادیموکراسیانەی حکومەت و فراکسیۆنی حزبە فەرمانرەواکانی وەبیر هێنانەیەوە. لە بەشی دووەمی سیمینارەکەدا ئارام جەمال باسی لە ناوەڕۆکی یاساکە کرد و هەموو ئەو بڕگەو ماددانەی بۆ ئامادەبووان روونکردەوە کە دەبنە مایەی قەدەغەکردنی هەڵبژاردن نەک رێکخستنی.
ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا و لەلایەن رێکخراوی (ئیرۆ بۆ گەشەپێدانی خەڵکی)یەوە رێکخرابوو..
وەڵامێک بنووسە