رۆژی یەکشەممە رێکەوتی (11 ئەیلول 2022) سێ هەڵبژاردن لە سوید بەڕێوەچوو (پەرلەمان، هەرێمەکان، شارەوانیەکان)، کە تێیدا 7 ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، بە بەشداری 6 هەزار کاندید بۆ بردنەوەی 349 کورسی پەرلەمانى ئەو وڵاتە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو (2022-2026).
ئەوەی نەخشەی هەڵبژاردنەکەی ئەمجارەی گۆڕی ئەوەبوو کە پارتی سۆشیال دیموکرات نەیتوانی (175) کورسی پەرلەمان بباتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت وەک ساڵانی (2014 و 2018) کابینەی حکومەت پێکبهێنێت، لەولاشەوە پارتی دیموکراسیخوازانی سوید، کە رەگوڕیشەیەکی راسیستی بەرامبەر پەنابەران هەیە و (73) کورسی بردەوە و بووە دووەم حزبی براوە لە هەڵبژاردنەکەدا.
پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن راپۆرتێکی لەبارەی هەڵبژاردنە گشتییەکانی سویدەوە ئامادەکردووە و تێیدا باسی لە کۆمەڵێک لایەنی گرنگ و پێویستی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە کردووە، لەوانەش وەک جۆری کارتەکانی دەنگدان، سیستمی هەڵبژاردن و سیستمی دەنگدان، شێوازی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان و بەربەستی بەردەم پارتە سیاسییەکان و …هتد
پارتە براوەکانی هەڵبژاردنی (11 ئەیلول 2022)
پارتەکان ژمارەی کورسی رێژەی دەنگ % پارتی سۆشیال دیموکرات 107 %30.3 پارتی دیموکراسیخوازانی سوید 73 %20.15 پارتی مۆدێرات 68 %19.1 پارتی ناوەند 24 %6,7 پارتی چەپ 24 %6,7 پارتی دیموکرات مەسیحی 19 %5.3 پارتی سەوز 18 %5.1 پارتی لیبرال 16 %4.6 پارتی دیکە 0 %1.5 کۆی گشتی 349 %100
وەڵامێک بنووسە