لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە رۆژی ١٦-١١-٢٠٢٢ لە هۆڵی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەڕێوەچوو، ئارام جەمال ناوەڕۆکی پەیپەرێکی دیکەی سیاسەتە گشتییەکانی لە ژێر ناونیشانی (رێگەچارەی قەیرانی نوێنەرایەتی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستاندا) بۆ رای گشتی خستەڕوو.
ئەم پەیپەرە لە میانەی خستنەڕووی سێ رێگەچارە بۆ قەیرانی نوێنەرایەتی کورسی کۆتای پێکهاتەکان، بەو دەرەنجامە گەیشتووە کە ئەگەر چاکسازی لەو شێوازەی کۆتای پێکهاتەکاندا نەکرێت کە لە خولەکانی پێشووی پەرلەمانی کوردستاندا یانزە کورسی بۆ سێ پێکهاتەی نەتەوەیی جیاکردۆتەوە، ئەوا قەیرانی نوێنەرایەتی ئەو پێکهاتانە بەردەوامی دەبێت، لەم بارەدا باشتر وایە شێوازی (باشترین پاڵێوراوی نەبراوەی پێکهاتەکان) پیادەبکرێت وەک جێگرەوەی ئەو شێوازەی هەتا ئێستا پیادە دەکرێت.
کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بە چەندین پرسیای رۆژنامەوانان و وەڵامدانەوەی ئامادەکاری پەیپەرەکە کۆتایی هات
وەڵامێک بنووسە