پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە لەسەر دیدار و چاوپێکەوتنەکانی و لە میانەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە دەخوازێت بۆچوونەکانی خۆی بگەیەنێتە زۆرترین هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆ و دەرەوەی بواری هەڵبژاردن سەبارەت بە بەربەستەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژاردن.. لە سەرەکیترین ئەو پرسانەی کە ئەندامانی پەیمانگە داکۆکی لێدەکەن بریتین لەمەانەی خوارەوە:
– یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یاسای (ژمارە 1ی ساڵی 1992) هەمواربکرێتەوە
- پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکان بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانی ئەو پێکهاتانە و تۆماری دەنگدەرانی تایبەت بەخۆیان هەبێت
- سیستمی هەڵبژاردن بکرێتە تێکەڵاوی هاوتەریب
- سیستمی بایۆمەتری لە هەڵبژاردنەکاندا پیادە بکرێت
- دەنگدانی تایبەت بە هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە تێکەڵ بە هەڵبژاردنی گشتی بکرێتەوە
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کارا و نوێبکرێتەوە و لە کەسانی پیشەیی و سەربەخۆ بن
- هەڵبژاردنەکان بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و پاک و بێگەرد بەڕێوە بچن
- پشت بە ئامارێکی دروست ببەسترێت بۆ دیاریکردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان
- دەزگا حکومییەکان بێلایەن بن و دەست نەخەنە نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەوە
- ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردن لە دوای (72) سەعات رابگەیەنرێت
کەناڵی Aryen TV
https://fb.watch/ij_BF9SK-n/
کەناڵی رووداو
https://www.rudaw.net/…/rudawy-emro…/18012023090900
KNNکەناڵی
https://www.knnc.net/show-detail.aspx?jimare=7699…
وەڵامێک بنووسە