لەم چاوپێكەوتنە تایبەتەدا لەگەڵ پۆڵەتیك پرێس ئارام جەمال توێژەر و شارەزای بواری هەڵبژاردن بە وردی تیشك دەخاتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و ئەو ئەگەر و گریمانانەی لە دەرەنجامی (ئەنجامدان یان ئەنجامنەدانی) پرۆسەكە دەكەونەوە، باس لەوەش دەكات ئەگەر هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت تەرازووی هێز گۆڕانی گەورەی بەسەردا دێت.
بە بۆچوونی ئارام جەمال جگە لە هەرێمی كوردستان، لە هیچ شوێنێكی دنیادا گفتوگۆ و ململانێ لەسەر ئەوە نەماوە هەرێمێک یان وڵاتەكە یەك بازنەیی بێت یان بكرێتە فرە بازنە، بەڵكو دنیای هەڵبژاردن بەرەو ئەوە دەڕوات كە ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن زۆرتر بكرێن و قەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردن بچوکتر بن بۆ ئەوەی مەودای نێوان دەنگدەر و کاندید لە رووی جوگرافییەوە نزیک بن، هاوکات ناوبراو تیشك دەخاتە سەر گیروگرفتەكانی بەردەم پرۆسەی هەڵبژاردن.
وەڵامێک بنووسە