له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 05-03-2023 لە هۆڵی (اتحاد الحقوقیین) لە بەغداد حەوت رێکخراوی مەدەنی هاوپەیمانێتییەکیان لە ژێر ناونیشانی (تحالف خبرة لحوكمة الديمقراطية) راگەیاند. ئەم هاوپەیمانێتییە زادەی شەش مانگ گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینەوەی نوێنەرانی ئەو رێکخراوانە بوو سەبارەت بە قووڵکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسی لە کایە جیاوازەکانی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ئافرەتان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق و چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنەکان.
لە کۆنگرەکەدا پەیام و راگەیاندراوی هاوپەیمانێتی خیبرە بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خوێندرایەوە و تێیدا وەڵامی پرسیارەکانی پەیامنێران لایەنەکانی دیکەی هاوپەیمانێتییەکانیان دەوڵەمەندتر کرد و تیشکخرایە سەر زۆر لایەنی دیکەی کار و چالاکی داهاتووی هاوپەیمانێتی خیبرە .
پێویستە بگوترێت کە پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لەگەڵ شەش رێکخراوی دیکەدا لە رێکخراوە دامەزرێنەر و پێکهێنەرەکانی ئەو هاوپەیمانێتییەن و پێگە و کاریگەرییان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دیارە.
رێکخراوەکانی دامەزرێنەری هاوپەیمانێتی (تحالف خبرة لحوكمة الديمقراطية) پێکهاتوون لەم حەوت رێکخراوە:
– پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن KIE
– رێکخراوی ستێپ بۆ دیموکراسی و هەڵبژاردن STEP
– سەنتەری دیموکراسی لەپێناو هۆشیاری و حوکمڕانی باش
– سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ
– سەنتەری پرد بۆ بەرەپێدان و راهێنان
– رێکخراوی فوراتین بۆ هەڵبژاردن و دیموکراسی
– سەنتەری ئوسترالی عێراقی لە پێناو دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی
وەڵامێک بنووسە