پەیمانگە سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی راگەیاند

رۆژی 23-08-2022 پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا و بە بەرچاوی ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکانەوە ناوەڕۆکی ئەو پێشنیارنامەیەی خستەڕوو کە تێیدا جەخت لەسەر پیادەکردنی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاوی هاوتەریب دەکاتەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و بە سیستمێکی گونجاوی دەزانێت. لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئارام جەمال وەک ئامادەکاری ئەو پێشنیارنامەیە تیشکی خستە سەر جۆرەکانی ئەو بازنانەی کە... Continue Reading →

لەنێوان یەکبازنەیی و فرەبازەییدا، پەیمانگە رێگەچارەیەکی نوێ دەخاتەڕوو

لە ئێستادا یەکێک لە گرێکوێرەکانی بەردەم هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. پرسی (یەک بازنەیی) و (فرە بازنەیی)یە، ئەم پێشنیارنامەیە سیستمێکی هەڵبژاردنی خستۆتەڕوو، کە هەردوو جۆری بازنەکە لەخۆدەگرێت، کە ئەویش سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریبی تێکەڵاوە، کە زادەی موتوربەكردنی هەردوو سیستمی هەڵبژاردنی لیستی نوێنەرایەتی رێژەیی‌و سیستمی هەڵبژاردنی فرەیی/ زۆرینەیە. سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو هەردوو جۆری (یەک بازنەیی) و (فرەبازنەیی)... Continue Reading →

پارێزەرانی رانیە گفتوگۆی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردن دەکەن

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی21-07-2022، ئارام جەمال نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژووری پارێزەرانی رانیە سەبارەت بە (چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان) بۆ ژمارەیەک لە پارێزەرانی دەڤەری راپەڕین پێشکەشکرد.. لە میانەی روونکردنەوەو توێکاری بۆ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢) ، ئارام جەمال تیشکی خستە سەر ئەو هۆکارانەی وادەکەن کە ئەم یاسایە... Continue Reading →

دۆخی پارتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیادا

لە تورکیادا دوو هاوپەیمانێتی نەیار بە یەکتر هەیە، کە دەکەونە کێبڕکێیەکی توندەوە لەپێناو بردنەوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی (٢٠٢٣)دا ئەنجامبدرێت. بەرەی دەسەڵات پێکهاتووە لە هەردوو پارتی (ئەکەپە ) بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) بە سەرۆکایەتی دەولەت باخچەلی، لە بەرامبەریشدا بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن هەیە،... Continue Reading →

کۆنفرانسێک لەبارەی کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکانەوە بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە رێکەوتی 02-07-2022 لە هەولێری پایتەخت، ئارام جەمال وەک نوێنەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بەشداریکرد لە کۆنفرانسی پێکهاتە نەتەوەییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کە لەلایەن تۆڕی هاوپەیمانی پێکهاتە نەتەوەییەکانی عێراقەوە رێکخرابوو. جێی ئاماژەیە ئەندامانی (تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان) بەشدارییەکی بەرچاو و کاریگەریان لە چالاکییەکەدا هەبوو، لەو میانەیەدا ئارام جەمال راشکاوانە جەختی... Continue Reading →

نەخشەڕێی گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا

رۆژی ٢٦-٦-٢٠٢٢ لە هۆڵی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لە سلێمانی، ئارام جەمال راهێنەر و دیزاینەری سیستمەکانی هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (بەرەو داڕشتنی ستراتیژێک لەپێناو گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا) پێشکەشکرد. لە سەرەتای باسەکەیدا ئارام جەمال تیشکی خستە سەر چەمکی کۆتا و جۆرەکانی و کۆتای پێکهاتەکان و کۆتای ژنان و هۆکارەکانی پشت بەکارهێنانی و دەقنوسکردنی لە یاسای... Continue Reading →

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم داتا جیاوازەکاندا

ژمارەی دانیشتوان ژێرخانی پرۆسەی هەڵبژاردنە و رۆڵی دیاریکەر دەگێڕێت لە دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی هەر بازنەیەکی هەڵبژاردن، لێرەوە یەکەم هەنگاو بۆ بەدیهێنانی عەدالەتی هەڵبژاردن بەدەردەکەوێت، چونکە ئەگەر ژمارەی دانیشتوان بە هەڵە دیاریکرا ئەوکاتە ناعەدالەتی لە دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی بازنەکانی هەڵبژاردندا دروستدەبێت و ئەمەش دەبێتە فاکتەرێکی پێشوەختەو سەربار بۆ دروستبوونی ناعەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی... Continue Reading →

لێکەوتەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەریەک لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی (١٠-١٠-٢٠٢١)دا، دوو رووداوی یەکترتەواوکەری گەورەن لە ژینگەی تەشریعی هەڵبژاردن و لە سوڕی ژیانی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا، کە پێویستی بەوەیە شیکاری بۆ لێکەوتەکانی بکرێت. لەو چوارچێوەیەدا ئەم راپۆرتە هەوڵیداوە یاسای هەڵبژاردنی ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠٢٠ بکاتە بنەما و... Continue Reading →

سەرۆکی پەرلەمان سوپاسی پەیمانگە دەکات

لە پای ئەو چەند راپۆرت و توێژینەوەو کتێب و یاداشت و پەیپەری سیاسەتە گشتیانەی پەیمانگە لە ماوەی رابوردودا لە بواری هەڵبژاردندا ئامادەیکردووەو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لە]اڵ ئەو رۆڵ و کاریگەرییە بەرچاوەی پەیمانگە لەپێناو بردنەپێشەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداریکردووە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.رێواز فایەق بە نوسراوێکی فەرمی سوپاس و پێزانینی... Continue Reading →

رێبەرێک بۆ بەرزکردنەوەی بەشداری سیاسی ژنان

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە میانەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە بەردەوامەکانی سەبارەت بە رەگەزەکانی هەڵبژاردن و لە نێویشیاندا سیستمەکانی هەڵبژاردن، توێژینەوەیەکی نوێی بە ناونیشانی (نەخشەڕێی گۆڕانکاری لە کۆتای ژناندا ) بۆ چالاکوانانی پرسی ژنان ئامادەکردووە بە ئامانجی رێگەنیشاندان بە چالاکوانانی ژنان و کەسانی ئازادیخواز بەوەی کە سیستمی هەڵبژاردن کاریگەری زۆری هەیە لەسەر رێژەی دیاریکراوی کۆتای ژنان... Continue Reading →

خستنەڕووی توێژینەوەیەک لەبارەی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق

دوای سێ مانگ لە شیکاری و شرۆڤەی یاساکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پشکنینی داتا و ئەنجامەکانی کۆی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە دوای ساڵی (٢٠٠٣)، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٣-٥-٢٠٢٢ بەرهەمێک خرایەڕوو بە ناونیشانی (لێکەوتەکانی ، یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) . کە شەش تەوەری لەخۆگرتووە و (33) خشتەو گرافیکی پڕ لە داتا و زانیاری... Continue Reading →

لە پانێڵێکدا بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تاووتوێ کرا

رۆژی ٢٧-٣-٢٠٢٢ لە هؤڵی ئوتێل شیراتۆن لە هەولێر، لەژێر دروشمی "بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان - ئاسۆ و چارەسەر" تۆڕی رێکخراوەکانی بواری هەڵبژاردن بە پاڵپشتیی رێکخراوی سندوقی نیشتمانی لە پێناو دیموکراسی NED، چالاکییەکی لە چەند دیبەیت و پانێلێکدا رێکخست، کە تێیدا بانگهێشتی هەریەک لە د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؛ د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی... Continue Reading →

راپرسییەک لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە

ئــەم ڕاپرســیە لــە لایــەن بــۆردی توێژینــەوەی ســتراتیجی پلاتفۆڕمــی کوردســتان بــۆ پرســە نیشـتمانییەکانەوە سەرپەرشـتیکـراوە، سـەبارەت بــە هەڵبــژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کۆمســیۆنی بــاڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنـەکان. راپرسییەکە لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) بـە شـێوازی ئەلیکترۆنـی و دیداری ڕاسـتەوخۆ ئەنجامدراوەو تێیدا (٥٤٣٦) کـەس لــە مــاوەی نێوان (١-١-٢٠٢٢ بۆ ٢١-١-٢٠٢٢) بەشداریکردووە.. ئەنجامەکانی راپرسییەک... Continue Reading →

خشتەی ژمارەو رێژەی پەرلەمانتارانی ژن لە پەرلەمانەکانی جیهاندا

پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن خشتەی نوێترین ئاماری پەرلەمانتارانی ژنی لە پەرلەمانەکانی (193) وڵات و هەرێمی جیهاندا بڵاودەکاتەوە هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، لە کۆی (١٩٣) وڵات وهەرێم، رێژەی ئافرەتان لە پەرلەمانەکانی (٦٠) وڵاتدا لە سەرووی (٣٠٪)یەوەیەو ئەمەش لەبەررۆشنایی ئەو بڕیارەی کە ساڵی (١٩٩٥) لە کۆنگرەی پەکیندا دەرکراو تێیدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێت رێژەی ئافرەتان... Continue Reading →

فێدراسیۆنی رێکخراوەکان هەڵمەتێکی راگەیاند

رۆژی ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ فیدرسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە هۆڵی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیداو بەردەم ژمارەیەک لە دەزگاکانی راگەیاندندا هەڵمەتی #گەڕاندنەوەی شکۆی بۆ سلێمانی بۆ رای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راگەیاند. هەڵمەتەکە خۆی لە راگەیاندنی ناوەڕۆکی بەیاننامەیەکدا بینیەوە کە تایبەتە بە بارودۆخی پشێوی و نا سەقامگیری ئەمنی ئەم دواییانەی شاری سلێمانی... Continue Reading →

Create a website or blog at WordPress.com

سەرەوە ↑