لە پای ئەو چەند راپۆرت و توێژینەوەو کتێب و یاداشت و پەیپەری سیاسەتە گشتیانەی پەیمانگە لە ماوەی رابوردودا لە بواری هەڵبژاردندا ئامادەیکردووەو پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، لە]اڵ ئەو رۆڵ و کاریگەرییە بەرچاوەی پەیمانگە لەپێناو بردنەپێشەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەشداریکردووە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.رێواز فایەق بە نوسراوێکی فەرمی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن دەکات.
بەرهەمەکانی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن بە ئامانجی دانانی کاریگەری پۆزەتیڤە لەسەر یاسادانەرانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەیکردوون، بۆ ئەوەیە لەو رێگەیەوە یاسای هەڵبژاردن بەجۆرێک هەمواربکرێتەوە کە ئیرادەی دەنگدەری تێدا دەربکەوێت و دادگەری هەڵبژاردن و عەدالەتی نوێنەرایەتی جوگرافی و دەرفەتی خۆکاندیدکردن و دەرچوونی کاندیدی تاکەکەسی تێدا بێت.
لە دیارترین ئەو راپۆرت و توێژینەوەو کتێب و یاداشتانەی پەیمانگە رادەستی سەرۆکایرتی پەرلەمانی کوردستان و لیژنە هەمیشەییەکان و سەنتەری توێژینەوە و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراون بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەکەم: کتێبی ئەوەی پێویستە لەبارەی سیستمەکانی هەڵبژاردنەوە بیزانین.
دووەم: گونجاوترین سیستمی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان- توێژینەوە.
سێیەم: لێکەوتەکانی یاسای نوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق- توێژینەوە
چوارەم: هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم داتا جیاوازەکاندا.
پێنجەم: ئەوەی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا جەختی لێدەکەینەوە.
شەشەم: یاداشت بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان- بەرەو سیستمێکی هەڵبژاردنی گونجاو بۆ پەرلەمانی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە