رۆژی سێشەممە رێکەوتی 30-08-2022 لە هۆڵی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو لە سلێمانی، ئارام جەمال راهێنەر و ئەندامی پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی (سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو وەک رێگەچارەیەکی مامناوەند لە نێوان یەکبازنەیی و فرەبازنەیی)دا پێشکەس بە ژمارەیەک لە ئەندامانی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد، کە لە شآر و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتبوون. لە سیمینارەکەدا ئارام جەمال تیشکی خستە سەر خێزان و ئەندامانی سیستمەکانی هەڵبژاردن بە گشتی و سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاو بە تایبەتی. هاوکات باسی لە هەریەک لە سیستمی هەڵبژاردنی هاوتەریب و هاوڕێژەیی ئەندامێتی تێکەڵاو کرد و ئەو جیاوازیانەی بۆ بەشداربووانی سیمینارەکە روونکردەوە کە لەنێوان ئەو دوو ئەندامەی سیستمی هەڵبژاردنی تێکەڵاودا هەیە. بەر لە کۆتایی چالاکییەکە دەرگای گفتوگۆ و پرسیارکردن لە بەردەم بەشداربوواندا کرایەوە پەیوەندی نێوان سیستمی

وەڵامێک بنووسە