لەم پرسیارنامەیەدا (25) پرسیار لەبارەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا ئامادەکراوە، کە داتا و زانیاری پێویستی لەخۆگرتووە، لەوانەش وەک :
- هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆماری تورکیا کەی ئەنجامدەدرێت؟
- پەرلەمانی تورکیا لە چەند کورسی نوێنەرایەتی پێکهاتووە؟
- لە کەیەوە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکۆماری تورکیا پێکەوە لە رۆژێکدا ئەنجامدەدرێن؟
- چەند هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیای هاوچەرخدا ئەنجامدراوە؟
- هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا لە لایەن کێوە سەرپەشتی دەکرێت؟
- کۆی ژمارەی دەنگدەران و سندوقەکانی دەنگدان چەندن؟
- دەنگدەرانی دەرەوەی تورکیا لە کوێ و کەی دەنگدەدەن؟
- مەرجەکانی دەنگدەر و پاڵێوراو لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کامانەن؟
- مەرجەکانی پاڵێوراوی تاکەکەسی کامانەن؟
- مەرجەکانی بەشداریکردنی حزبی سیاسی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا کامانەن؟
- مەرجەکانی هاوپەیمانێتی لە هەڵبژاردنەکەدا چییە؟
- ژمارەی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا چەندە؟
- سیستمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا چییە؟
- سیستمی هەڵبژاردنی سەرکۆماری تورکیا چییە؟
- بەربەستی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی تورکیادا چەندە؟
- چەند حزبی سیاسی و هاوپەیمانێتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن؟
- چەند کاندید خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری تورکیا کاندید کردووە؟
- ئەو هاوپەیمانێتیانە کامانەن کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن؟
- کۆتای ئافرەتان و پێکهاتەکان لە هەڵبژاردنەکەدا پیادەدەکرێت؟
- کەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رادەگەیەنرێت؟
- تاچەند رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکە دەکەن؟
- ئایا هاوڵاتیانی ناوچەی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتی 2023 دەنگدەدەن؟
- دوا هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا چی گۆڕی؟
- رێکار و مەرجەکانی هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا چین؟
- لەبەر رۆشنایی ئەم خشتەیەی خوارەوەدا، ئەنجامی حزبە سەرەکییەکان لە دوا شەش خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی توركیادا (2002-2018) چۆن لێکدەدرێتەوە؟
وەڵامێک بنووسە